Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 15:09

ئۆتۆمبێلێك لە شاری بانیاس تەقییەوە

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری بانیاس لە سنووری پارێزگای تەرتووس لە رۆژئاوای سووریا، ئۆتۆمبێلێك تەقییەوە و تەنیا زیانی ماددی لێ كەوتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی (سانا)ی سووریا، تەقینەوەكە لە رێگەی بۆمبێكی لكێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس لە نزیك بنكەی پۆلیسی شاری بانیاس ئەنجامدراوە.

تەقینەوەكە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتۆتەوە، بەڵام زیانێكی زۆری ماددی دروستكردووە.

هێزە ئەمنییەكانی سووریا دەستیان بە لێكۆڵینەوەكان كردووە بۆ ئاشكراكردنی تۆمەتبارن و دەستگیركردنیان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.