ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە شەڕێكی گەورە لەنێوان دوو بنەماڵەی لە سنووری پارێزگای زیقاڕ دروستبووە و بەهۆیەوە 6 كەس بریندار بوون، هەروەها 27 كەسیش لە هەردوو لای شەڕكەر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون.
شەڕەكە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كۆن لە گوندێكی شارەدێی سەید دەخیل لە پارێزگای زیقاڕ دروستبووە و تێیدا چەكی سووك و قورس بەكارهاتووە.
لە ئەنجامی شەڕەتەقەی نێوان هەردوو بنەماڵەكەدا 6 كەس بریندار بوون كە بەشێك لە بریندارەكان سەر بە هیچ لایەنێكی شەڕكەر نین، بەڵكو لە كاتی دروستبوونی گرژییەكاندا لە نزیك شوێنی رووداوەكە بوون.
پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان ویستوویانە نێوەندگیری شەڕەكە بكەن، بەڵام ئەوانیش رووبەڕووی تەقە و توندوتیژی بوونەتەوە.
هێزە ئەمنییەكان لەنێوان هەردوو بنەماڵەی شەڕكەڕ 27 كەسی دەستگیركردووە و هەروەها دەستی گرتووە بەسەر چەندین چەكی سووك و قورس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.