Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 19:50

عێراق دەستگیركردنی 5 كەس بە تۆمەتی كوشتنی كاندیدەكەی هاوپەیمانی سیادە رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە دەستگیركردنی 5 كەس بە تۆمەتی كوشتنی سەفا مەشهەدانی كاندیدی هاوپەیمانی سیادە لە بەغدا راگەیاند.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق هاتووە: هێزە ئەمنییەكانی عێراق توانیان پێنج كەس دەستگیر بكەن بە تۆمەتی كوشتنی سەفا مەشهەدانی كاندیدی هاوپەیمانی سیادە لە شارۆچكەی تارمییە لە باكوری بەغدای پایتەخت.

لە راگەیەنراوەكەدا هەروەها هاتووە: دەستگیركردنی تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی تایبەتمەند و بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان دوای دەستنیشانكردنی شوێنی مانەوەیان ئەنجامدراوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە كە لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە، دوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكانیش دەقی دانپێدانانی تۆمەتبارەكان بۆ رای گشتی بڵاو دەكرێتەوە.

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە ناوچەی تارمییە لە باكوری بەغدا، لە رێگەی بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلەكەیدا، سەفا مەشهەدانی كاندیدی هاوپەیمانی سیادە لە سنووری پارێزگای بەغدا و چەند پاسەوانێكی كوژران.

دوێنێ دووشەممەش مەحموود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندبوو: لایەنە ئەمنییەكان تۆمەتبارانی كوشتنی سەفا مەشهەدانی كاندیدی هاوپەیمانی سیادەیان دەستگیر كردووە و ئێستا وتەكانیان وەردەگیرێت.

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیشی كردبووەوە كە چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوو بەفەرمی دانپێدانانی تۆمەتباران بۆ رای گشتی بڵاو بكرێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.