Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:06

پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند، بڕی 15 ملیار و 500 ملیۆن دیناری دیکەی شایستەی دارایی جووتیاران گەیشتووە. سبەی لە هەولێر و لە هەفتەی داهاتووشدا لە سلێمانی و دهۆک دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە، وەجبەیەکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، بڕی 15 ملیار و 500 ملیۆن دینار وەک شایستەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2025، خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکە.

پارەکە بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:

سلێمانی:  شەش ملیار دینار
هەولێر:  پێنج ملیار دینار
دهۆک:  چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار

وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاندووە، سبەی لە هەولێر دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکرێت و لە هەفتەی داهاتووشدا لە سلێمانی و دهۆک دەست پێ دەکات.

لە قۆناغی یەکەمدا، پارەکە بەسەر ئەو جووتیارانەدا دابەش دەکرێت کە لە یەک تۆن تا 50 تۆن گەنمیان ڕادەست کردووە، پاشان ئەوانەی بڕی زیاتریان ڕادەست کردووە پارەکەیان وەردەگرن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.