ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی سەرپێچییەکانی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی راگەیاند، لە ماوهی رۆژانی رابردوودا گەیشتووەتە 292 سەرپێچی.
ئهمرۆ دووشهممه ، جومانا غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی ههڵبژاردنهكانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردووهتهوه رایگەیاند: "ژمارەی ئەو سەرپێچییانهی كه له ماوهی رۆژانی فهرمی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن به پێی ژمارە 4ی ساڵی 2025 له پارێزگاكانی عێراق تۆماركروان و پێبژاردنیان بۆ كراوه گهیشتووهته 292 سهرپێچی."
راشیگهیاندووه: پێبژاردنهكان بواری دارایی بووه و ئەنجوومەنی کۆمسیۆنەکان بڕیاری لێداوه و لە ماڵپەڕی فەرمیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بڵاوکراونەتەوە كه 292 سەرپێچیی بووه.
جومانه غهلای زیاتر گوتی: "سەرپێچییەکان دابەش بوون بە رێژەی 194 پیاوانن و 42 ژنانی كاندیدن و 56 لۆگۆ و دروشمی لیستهكان بووه. "
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.