Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 16:27

ئەمریكا بەرپرسێكی عێراقی و براكەی دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بە تۆمەتی هاوكاریكردنی ئێران، بەرپرسێكی باڵای عێراقی و برایەكی خستە لیستی تیرۆرەوە.

دوێنێ پێنجشەممە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لیستێكی 50 كەس و لایەنی دیكەی بڵاو كردەوە كە بە تۆمەتی هاوكاریكردنی ئێران لە فرۆشتنی نەوت و پارەداركردندا، سزایان بەسەردا سەپێنراوە.

لەنێو لیستەكەدا هەشت كەسایەتی و خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی هەبوون، یەكێك لەوانە بەرپرسێكی باڵا و براكەی بوو، عەقیل موفتەن خەفیف سەرۆكی لیژنەی ئۆڵەمپیی عێراق و براكەی عەلی غولامە كە بازرگان و خاوەنی كۆمپانیای موهەندیسە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاندووە: عەقیل موفتەن و عەلی غولام و ئەوانی دیكەی نێو لیستی سزاكان، تۆڕێكی داراییان بۆ فرۆشتنی نەوت و غازی ئێران و پارەداركردنی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە سوپای پاسداران بەڕێوەبردووە.

هەروەها رایگەیاندووە: عه‌قیل و عه‌لی په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌واڵگریی سوپای پاسداران هه‌یه‌ و هاوكارن له‌ گواستنه‌وه‌ی پاره‌ بۆ ئه‌و گرووپه‌ عێراقییانه‌ی پشتگیری له‌ سوپای قودس ده‌كه‌ن.

ئەو كەس و لایەنانەی لەنێو لیستی سزاكەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكان سەر بە چەندین وڵاتی جیاوازن وەك ئیماڕات و چین و هۆنگ كۆنگ و سەنگافوورە و هیندستان، كاریان گواستنەوە و فرۆشتنی نەوت و غازی ئێران بووە بەشێوەی قاچاغ و نهێنی لە رێگەی كەشتی بارهەڵگری گەورەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.