Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 19:14

هاتوچۆی سۆران: ڕێگای گەلی عەلی بەگ دادەخرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 7ـی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە داخستنی بەشێک لە ڕێگای گەلی عەلی بەگ وەک بەشێک لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ماستەر پلانی گەشتیاری و بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی شۆفێران و هاووڵاتییان.

بەپێی ئاگادارییەکە، لە سبەی تا ڕۆژی هەینی، 10ـی تشرینی یەکەم، واتە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، ڕێگای گەلی عەلی بەگ لە هاوینەهەواری کانی ماران تا بازگەی بێخاڵ دادەخرێت. ئەم داخستنە ڕۆژانە لە کاتژمێر 6ی بەیانی تا 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

ڕێگای جێگرەوە:

شۆفێران دەتوانن ڕێگای بێخاڵ وەک ڕێگایەکی جێگرەوە بەکاربهێنن لە ماوەی کاتژمێرەکانی داخستنەکەدا.

ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان، وەک تڕێلە، لۆری و قەڵاب، لەژێر ڕێنمایی و چاودێری پۆلیسی هاتووچۆ، لە کاتە جیاوازەکاندا ڕێگەیان پێدەدرێت هاتووچۆ بکەن.

دوای کاتژمێر 6ی ئێوارە، ڕێگاکە ئاسایی دەبێتەوە و هاتووچۆ تیایدا ئازاد دەبێت تا کاتژمێر 6ی بەیانیی ڕۆژانی دواتر بەهەمان شێوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.