Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 13:06

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی ئاڵنگاری و گرفتەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان تاوتوێ کرد

رۆژی سێشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندی یاوەری کرد.

لەدیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتی، هەروەها باس لە ئاڵنگاری و گرفتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراقی کرا. هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.