Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 22:03

بەگوێرەی راپرسییەك زیاتر لە نیوەی ئەمریكییەكان لە هەڵسوكەوتی ترەمپ رازی نین

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی راپرسییەك كە دەزگایەكی راگەیاندن لە ئەمریكا ئەنجامیداوە، دەركەوتووە كە زۆرینەی خەڵكی ئەمریكا لە هەڵسوكەوتەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵات رازی نین.

ڕاپرسییەكە لەلایەن دەزگای (YouGov) و تۆڕی میدیایی (CBS) ئەنجامدراوە و زۆرینەی خەڵك نەیان شاردۆتەوە كە نیگەرانن لە هەڵسوكەوتەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا.

ڕاپرسییەكە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەست بووە و زیاتر لە 2400 كەس بەشدارییان تێدا كردووە.

ئەنجامی راپرسییەكە بەمشێوەیە بووە، 58%ی دەنگدەران لە هەڵسوكەوتەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رازی نەبوونە، لەبەرامبەریشدا 42% وەڵامیان بۆ هەڵسوكەوتەكانی سەرۆك ئەرێنی بووە.

مانگی رابردوو بەهەمانشێوە گۆڤاری (ئیكۆنۆمیست) ڕاپرسییەكی لەبارەی هەڵسوكەوتەكانی سەرۆك ترەمپ ئەنجامدابوو، لە راپرسییەكەدا 54% دڵگرانبوون لە هەڵسوكەوتەكانی دۆناڵد ترەمپ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.