گەنجێكی خەڵكی شاری هەولێر لە ئاوی خەبات خنكا، ماڵباتەكەی دەڵێن باری دەروونی گەنجەكە تەواو نەبووە و كردەوەكە خۆكوژییە.
بەڕێوەبەرايەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە کاتژمێر 14:30 لەلایەن بنکەی پۆلیسی خەبات ئاگادار کراینەوە لە بوونی حاڵەتێکی خنکان لە نزیک پردی نوێی خەبات.
ڕاشیگەیاند: دەستبەجێ تیمی ئێشگریی بنکەی پاراستنی ڕووباری خەبات گەیشتنە شوێنی ڕووداو و توانیان لە ماوەی پێنج خولەکدا تەرمەکە بدۆزنەوە و دەری بهێنن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هەروەها هاتووە: کەسی خنکاو ناوی (سالار سیامەند ئیسماعیل) و لەدایکبووی 1977 و دانیشتووی گەڕەکی ئازادیە لە هەولێر و خێزاندارە.
بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە پاش لێکۆڵینەوەكان، دەرکەوت کردەوەکە خۆکوژی بووە و بەپێی گوتەی کەسوکارەکەی، هاووڵاتییەکە باری دەروونی تەواو نەبووە.
تەرمی گەنجە خنكاوەكە بە مەبەستی ئەنجامدانی شیکاری، ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.