Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 09:06

بەنزینخانەیەک لە هەولێر ئاگری گرت

کوردستان TV
100%

بەنزینخانەیەک لە گەرەکی فەرمانبەران ئاگری گرت و بەگوێرەی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 4ـی تشرینی یەکەم، ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە بەنزینخانەیەکی شاری هەولێر ڕوویدا. بەنزینخانەکە لە گەڕەکی فەرمانبەرانە و لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا دەنگی تەقینەوەی بەرز لە ناوچەکە بیسترا.

سامان سلێمان، پەیامنێری کوردستان تیڤی، ڕایگەیاند: "لەکاتی گواستنەوەی بەنزین لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەوە بۆ خەزانی بەنزینخانەکە، ئاگرکەوتنەوەکە ڕوویداوە".

سامان سلێمان پێشی ڕاگەیاندین: "ژمارەیەک کارمەندی بانزینخانەکە سووتاون و گواستراونەتەوە نەخۆشخانە هەروەها بێجگە لە بارهەڵگرەکە دوو ئۆتۆمبێلی دیکەش سووتاوە."

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.