کێشە تەکنیککیەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارەسەر کراو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دوبارە دەستی پێکردەوە.
3ئەمڕۆ هەینی 3ـی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی تورکی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە وەستابوو، ئێستا بە تەواوی چارەسەر کراوە و پرۆسەی هەناردەکردن دەستی پێکردووەتەوە و بەردەوامە.
ئەمڕۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان روونکردنەوەی بڵاو کردوە و رایگەیاند: "لە ئێستادا سەرجەم کێشە تەکنیکییەکان بە تەواوی چارەسەر کراون و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دووبارە دەستی پێکردووەتەوە و پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە."
.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.