بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی بەریتانیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنجامی هێرشێکی چەقۆکێشان و کەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێل لە دەرەوەی کەنیسەیەکی جووه‌كان لە شاری مانچستەر لە باکووری رۆژئاوای ئینگلتەرا دوو کەس کوژران و سێ کەسیش برینداربوون، کە پێیانوایە تەقەیان لە هێرشبەرەکە کردووە.
ئاژانسی "فرانس پرێس" له راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: لە کاتێکدا کۆمەڵگەی جولەکەکان یادی "یۆم کیپوریان" لە شاری مانچستر ده‌كرده‌وه ئه‌م شه‌ڕه روویدا و پۆلیسی به‌ریتانیا بۆ وەڵامدانەوەی رووداوەکە پلانێکی نیشتمانی‌یان چالاک کرد بۆ وەڵامدانەوە و ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه.
لای خۆیه‌وه، کیێر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی به‌ریتانیا خێرا هێرشەکەی بە "ترسناک" ئیدانە کرد و زیادکردنی ئاسایشی لە کەنیسەکاندا راگەیاند و پێشنیاری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی ئه‌منیی كرد له رۆژانی داهاتوودا له له‌نده‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ تاوتوێكردنی زیادبوونی هێرشه‌كان له شار‌و شارۆچكه‌كانی ئینگلترا.
هاوكات، هه‌ر ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، شا چارڵز رایگه‌یاند: ئەو و شاژنه کامیلا "بە قووڵی تووشی شۆک و دڵتەنگ بوون بە هەواڵی هێرشە ترسناکەکەی مانچستەر، بەتایبەتی لە یادو بۆنه‌یه‌كی ئاوادا كه گرنگییه‌كی تایبه‌تی بۆ کۆمەڵگەی جولەکەکان هه‌یه.
جێی باسه، پۆلیسی به‌ریتانیا سەرەتا رایگەیاند کە فریاگوزاری چارەسەری خێرا بۆ چوار کەس كراوه بەهۆی برینەکانی چەقۆ و سووتانەوە، هەروەها پشتڕاستیکردەوە کە ئەفسەرانی چەکی ئاگرین تەقەیان لە کەسێک کردووە كه پێدەچێت تاوانبارەکە بێت و كوژرا بێت، به‌ڵام هێشتا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.