سەرۆكی ئەمریكا دوایین مۆڵەتی دایە بزووتنەوەی حەماس بۆ دیاریكردنی بۆچوونیان لەسەر پلانی ئاشتی و كۆتاییهێنان بە جەنگ لە كەرتی غەزە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە لەنێو كۆشكی سپی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: ماوەی 3 بۆ 4 رۆژ مۆڵەت لەبەردەم بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماسە بۆ وەڵامدانەوەی پلانی ئاشتی و كۆتاییهێنان بە جەنگی غەزە.
راشیگەیاند: ئەگەر بزووتنەوەی حەماس پلانەكە رەت بكاتەوە، دەرگە لەبەردەم ئیسرائیل واڵا دەبێت بۆ جێبەجێكردنی پلانە تایبەتەكانیان.
سەرۆكی ئەمریكا جەختیشی كردەوە كە ئێستا چاوەڕێی وەڵامی كۆتاییە لەلایەن بزووتنەوەی حەماس بۆ دیاریكردنی بۆچوونیان لەسەر پلانی ئاشتی و راگرتنی جەنگ لە كەرتی غەزە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.