سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی خالید شلی، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان پەیامێکی پرسەی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئەم پێشمەرگە کۆچکردووە کرد.
رۆژی سێشەممە 30ـی ئەیلوولی 2025، نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی خالید شلی، پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین و کەسایەتیی دیاری ناوچەی بادینان، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کرد.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "خوالێخۆشبوو خالید شلی، وڵاتپارێز و خەباتکار و دڵسۆزێکی دیاری کوردستان بوو کە هەموو ژیانی خۆی بۆ گەل و وڵاتی دەرباز کرد. لە خودای مەزن هیواخوازم گیانی ئەو بە دلۆڤانیی خۆی شاد بکات و سەبر و ئارامی بداتە هەمووان.
دەقی پەیامی پرسەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی خالید شلی
بۆ وه‌غه‌را دويماهيێ يا پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌رێ دێرين و كه‌ساتيێ ديار يێ به‌هدينا خودێ ژێ ڕ‌ازى خالد شلى، به‌هيدارى و سه‌رساخيێ پێشكێشى بنه‌ماله و كه‌سوكارێت وى يێت ڕێزدار دكه‌م.
خودێ ژێ ڕ‌ازى خالد شلى وڵاتپارێز و خه‌باتكار و دلسۆزه‌كێ به‌رچاڤ يێ كوردستانێ بوو كو هه‌مى ژيانا خۆ بۆ گه‌ل و وه‌لاتێ خۆ ده‌رباز كرد. ژ خودايێ مه‌زن هيڤيخازم گيانێ وى ب دلۆڤانيا خۆ شاد بكه‌ت و سه‌بر و ئاراميێ بده‌ته هه‌ميا.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ
2025/9/30
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.