ەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، پلەی گەرما دادەبەزێت و ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
ڕۆژی سێشەممە، 30ـی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری خۆڵبارین هەیە بە تایبەت لە باشوورى هەرێم و کەرکووک و گەرمیان لە درەنگانى شەودا. پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
پێشبینیش دەکات، ڕۆژی چوارشەممە، 1ـی تشرینی یەکەم، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دادەبەزێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی سێشەممە، 30ـی ئەیلول.
هەولێر : 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی
دهۆک : 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ :32 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 27 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 32 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی
سۆران : 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.