وەزارەتی گەنجینەی بەریتانیا سەپاندنی سزای بەسەر دوو وەزارەتی ئێرانی لەگەڵ 9 كەسایەتی و 62 لایەنی دیكە سەپاند بەهۆی بوونی پەیوەندییان بە دۆسییەی ئەتۆمی ئێرانەوە.
وەزارەتی گەنجینەی بەریتانیا لە راگەیەنراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی كردەوە: لەندەن سزای سەپاند بەسەر وەزارەتی وزە و وەزارەتی نەوتی ئێران، هەروەها سزا بەسەر 9 كەسایەتی و 62 لایەنی دیكەش سەپێنرا بەهۆی بوونی پەیوەندییان بە دۆسییەی ئەتۆمی ئێرانەوە.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەش دا: سزاكە بریتییە لە بلۆككردنی پارە و سەرچاوە ئابوورییەكانی ئەو كەس و لایەنانە كە لە ماوەی رابردوودا بەشداربوونە لە پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی ئێران.
وەزارەتی گەنجینەی بەریتانیا جەختیشی كردەوە كە هەر كەس و لایەنی دیكە رۆلیان هەبووبێت دۆسییەی ئەتۆمی ئێران، سزایان بەسەردا دەسەپێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.