ئاژانسی "ئه‌نادۆڵ"ی توركیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی ئه‌یلوول رایگه‌یاندووه، کاتژمێر 12:59 خوولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.4 پله به پێوه‌ری ڕێختەر لە شارۆچکەی سیماڤ سەر بە کوتاهییە رووی داوە.
سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كان له توركیا (AFAD) رایگەیاندووه: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه کاتژمێر 12:59 خوولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.4 پلە به پێوه‌ری رێختەر ناوەندی شارۆچکەی سیماڤ سەر بە کوتاهییە له خۆرئاوای توركیا هه‌ژاندووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ده‌زگای "ئافاد" ی توركیا ئه‌وه‌ش هاتووه: بوومەلەرزەکە لە پارێزگارەکانی دیکەش هەستی پێکراوه و لە قوڵایی 8.46 کیلۆمه‌تری تۆێکڵی زەوی روویداوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تا ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.