ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له والی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك سوپاسنامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی وڵاتی كۆریای باشوور كردووه له‌به‌رامبه‌ر پشتیوانییه داراییه‌كانی بۆ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری په‌روه‌رده به‌مه په‌یامه‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه "سوپاس بۆ دۆستایەتی دەوڵەتی کۆریای باشوور " .
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا ئالان حه‌مه سه‌عید نووسیویه‌تی : لەسەر بودجەی ئاژانسی کۆیکا KOICA ، به‌رواری 28-9-2025 ، بە بەهای (12) دوازدە ملیۆن دۆلار، لە دارەتوو بەردی بناغەی "کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی دارەتوو" و " سەنتەری راهێنانی مامۆستایان لە هەولێری نوێ" و " نۆژەنکردنەوەی 10 قوتابخانە لە هەولێر " و "نۆژەنکردنەوەی کتێبخانەی زەیتونە" دادەنێین .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.