کاتژمێر پێنجی به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی ئه‌یلول بەکاتی ئەنقەرە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4،9 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە قەزای سندرگی له پارێزگای باڵکئەسیر روویدا.
ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌نادۆڵ"ی زمانحالی حكوومه‌تی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (AFAD)، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4،9 پلە بە پێوەری ڕێختەر تۆمارکراوە، کە چەقەکەی قەزای سندرگ بووە.
باس لەوەش کراوه: بومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر روویداوە و تیمه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی بوومه‌له‌رزه‌كه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زیانه‌كان نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
![]()
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.