رهجهب تهین ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا ستایشی هەوڵی بەفەرمی ناسینی دەوڵەتی فەڵەستین لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد و رایگەیاند، "ئەوەی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی ئەمساڵ لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی دیکە جیادەکاتەوە، ژمارەیەکی زۆری وڵاتان دەوڵەتی فەڵەستین بە فەرمی دەناسێنن".
ئهمڕۆ یهكشهممه 21ی ئهیلول، ئاژانسی ههواڵی "ئهنادۆڵ"ی توركیا بڵاویكردووهتهوه: رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری تورکیا بەر لە سەردانی بۆ ئەمهریکا بە مەبەستی بەشداریکردن لە 80یەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە فڕۆکەخانەی ئاتاتورک رایگهیاند: ئەوەی کۆمەڵەی گشتیی لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی دیکە جیادەکاتەوە، ژمارەیەکی زۆری وڵاتان دەوڵەتی فەڵەستین بە فەرمی دەناسێنن.
راشیگهیاند: "هیوادارن بڕیاری بە فەرمی ناسینی دەوڵەتی فەلەستین، رێگە چارەی دوو دەوڵەتی خێراتر بکات".
لەبارەی بەشداری سەرکۆماری سووریا ئەحمەد شەرع لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆككۆمار ئەردۆغان گوتی: "سووریا بە تەنیا جێ ناهێڵین و بۆ بەهێزبوونی هەموو توانایەکمان بەگەڕ دەخەین".
گوتیشی: "لەمیانی کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ماڵی تورک لە ئەمهریکا، دەرفەتی ئەوەم دەبێت لەگەڵ ئهحمهد شهرع کۆببمەوە و سووریا بەتەنیا جێ ناهێڵین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.