تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی ریزە له باكووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا رایانگه‌یاندووه: شەپۆلێکی چڕی بارانبارین بووەته هۆی هەستانی لافاو له ناوچه‌كه‌دا.
ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌نادۆڵ"ی توركیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی ئه‌یلول، بڵاویكردووه‌ته‌وه لە شەوی رابردووە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین چەندین شارۆچکەی سەر بە پارێزگای ریزه‌ی له باكوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا گرتووەتەوە.
بە هۆی باران و دروستبوونی لافاوی سروشتیی ڕێگەی سەرەکی کوێستانەکانی ئایدار بە تەواوی داخرا وه و پردی نێوان ئەردەشەن-چاملیهەمشین داڕماوه .
هاوكات، سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كان له توركیا (AFAD)رایگه‌یاندووه: ئاستی بارانبارین لە پارێزگاکە گەیشتووەتە 161،8 ملیمەتر.
ئاژانسی " ئه‌نادۆڵ" بڵاویكردووه‌ته‌وه: بە مەبەستی بەهاناوەچوون و چاودێری دۆخەکە تێمێکی 269 کەسی لە ئافاد، تەندروستی، رێگەوبان، جەندەرمە و پۆلیس بە 80 ئۆتۆمبێلی تایبه‌ته‌وه لە ئەرکدان بۆ پاراستنی خه‌ڵك و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان.
![]()
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.