ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئهیلول، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان له عێراق، ، ژمارەی کۆتایی ئاماری دەنگدەرانی بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ئاشکرا کرد كه بریتیه له زیاتر لە 21 ملیۆن دەنگدەر کە کارتی بایۆمەترییان بۆ دەرچووە.
نبراس ئەبو سوودە جێگری گوتەبێژی کۆمسیۆن راگەیاندووه: کۆی گشتی ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی مافی دەنگدانیان هەیە و کارتی بایۆمەترییان بۆ دەرچووە، چ وەرگیراوبن یان وەرنەگیراو، گەیشتۆتە 21,404,291 دەنگدەر.
زیاتر گوتی: ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی گشتی گەیشتووەتە 20,063,773 دەنگدەر، لەکاتێکدا ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت کە هێزە ئەمنییەکان و زیندانیانیش دەگرێتەوە، گەیشتووەتە 1,313,980 دەنگدەر، ژمارەی دەنگدەرانی ئاوارەکان گەیشتووەتە 26,538 دەنگدەر."
لەبارەی ئەو چینە تەمەنییە نوێیانەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن، ئەبو سوودە ئاماژەی بەوەدا: لەدایکبووانی ساڵی 2006 بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2023دا نەکردووە، بەڵام لەگەڵ لەدایکبووانی ساڵی 2007 بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەکەن.
جێگری گوتەبێژی کۆمیسیۆن روونیشی کردەوە: ژمارەی دەنگدەرانی لەدایکبووی 2006 بەپێی داتاکانی وەزارەتی بازرگانی گەیشتووەتە 837,903 دەنگدەر، کە 448,532 کەسیان زانیارییەکانیان نوێ کراوەتەوە، سەبارەت بە لەدایکبووانی 2007 ژمارەیان گەیشتووەتە 1,058,116 دەنگدەر و زانیاری 837,866 کەسیان نوێ کراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.