Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 21:40

لە لیبیا بەلەمێك كەوتە ژێرئاوەوە و زیاتر لە 60 كەس گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە بەلەمێك لە نزیك كەناراوە ئاوییەكانی لیبیا كەوتە ژێر ئاوەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 60 كەس گیانیان لەدەست دا.

بەگوێرەی زانیارییەكانی كۆمیسیۆنی پەنابەران سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان لە لیبیا، بەلەمەكە چووپی پلاستیكی بووە و لە ناوچەی تەبرق لە لیبیا بەرەو كەناراوەكانی یۆنان بەڕێكەوتووە، بەڵام لە رێگەدا گڕی گرتووە و ژێرئاو كەوتووە.

بەلەمەكە بەشێوەیەكی گشتی 74 كەسی تێدا بووە كە زۆربەی كۆچبەری سوودانی بوونە، تا ئێستاش تەنیا 13 لەو كۆچبەرانە رزگاركراون.

بەشێك لەو كۆچبەرانەی لەناو بەلەمەكەدا گیانیان لەدەستداوە، ئافرەت و منداڵن و تا ئێستاش بەشی زۆریان تەرمەكان نەدۆزراونەتەوە.

كۆمسیۆنی پەنابەران ئاماژە بەوەش دەكات، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 456 كەس لە كەناراوە ئاوییەكانی لیبیا لە كاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا، گیانیان لەدەستداوە، هەروەها زیاتر لە 17 هەزار كەس دەستگیركراون و رەوانەی لیبیا كراونەتەوە كە لەنێویاندا 1516 ئافرەت و 586 منداڵ هەبوونە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.