بنیامین نه‌تانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ شەممە دوای گردبوونه‌وه‌ی كه‌سوكاری بارمته ئیسرائیلییه‌كان رایگەیاند، له‌ناوچوون و رزگاربوون لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس کۆتایی بە شەڕی غەزە دێنێت.
نەتانیاهۆ، سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماسی تۆمەتبار کرد بەوەی کە چەندین جار ئاستەنگیان لە هەوڵەکان بۆ بەدیهێنانی ئاگربەست لە کەرتی غەزە دروست كردووه، وه‌كو خۆی ده‌ڵێت ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی كه بارمته‌كانی ده‌ستیان ئازاد نه‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ی ئه‌یلول، لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" نه‌تانیاهۆ رایگه‌یاند: سەرکردە تیرۆریستەکانی حەماس کە لە قەتەر نیشتەجێن، گرنگی بە خەڵکی غەزە نادەن، ئەوان رێگرییان لە هەموو هەوڵەکانی ئاگربەست کردووە بۆ ئەوەی شەڕەکە بۆ ماوەیەکی نادیار درێژ بکەنەوە.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: رزگاربوون له سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس کۆتایی هه‌میشه‌یی بە شەڕ ده‌هێنێت و بارمته‌كانیش ئازاد ده‌كرێن.
رۆژی سێشەممەی ڕابردوو ئیسرائیل هێرشی کردە سەر سەرکردەکانی حەماس لە دەوحە و پێنج ئەندامی بزووتنەوەکە و ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی قەتەر کوژران.
لە وەڵامی قسەکانی نەتانیاهۆدا، ئه‌مڕۆ کۆڕبەندی خێزانی بارمتە ئیسرائیلییەکان به‌ڕێوه‌چوو و رایانگەیاند، سەرۆکوەزیران نه‌تانیاهۆ نوێنەرایەتی "کۆسپێک" دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە و ئازادکردنی کەسوکارەکانیان .
ده‌ڵێن: "هەر جارێک رێککەوتنێک نزیک دەبێتەوە، ناتانیاهۆ تێکی دەدات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.