مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، ناکۆکی و نیگه‌رانیمان لەسەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر لە پشتیوانییەکانی ئەمه‌ریکا بۆ ئیسرائیل كه‌م ناكاته‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له كاتێك دایه كه بڕیار وایه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 14ی ئه‌یول به سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته ئیسرائیل.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: روبیۆ بەر لە ڕۆیشتنی ئه‌مڕۆ شەممە بەرەو ئیسرائیل بە رۆژنامەنووسانی گوت: "بێگومان ئێمە دڵخۆش نین بە هێرشی سه‌ر ده‌وحه، بەڵام ئەوەی ڕوویدا سروشتی پەیوەندیمان لەگەڵ ئیسرائیل ناگۆڕێت."
بەڵام دەبێت باسی ئەوە بکەین، به دڵنیایی هێرشانه کاریگەریی دەبێت، بەتایبەتی لەسەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان.
هاوكات له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: ئه‌و دڵخۆش نییە بە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دۆحە، به بیانووی كردنه ئامانجی سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس له قه‌ته‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.