ئیسلام ئاباد ئهمڕۆ شهممه هەڕەشەی دەرکردنی ئەفغانی زیاتری کرد له وڵاتهكهی، دوای ئەوەی 12 سەربازی پاکستانی لە بۆسەیەکی تاڵیبانی پاكستان لە باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، بەدرێژایی سنووری ئەفغانستان کوژران.
ئهمڕۆ شهممه 12ی ئهیلول، ئاژانسی ههواڵی " فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه: بەرپرسێکی ناوچەکە رایگهیاندووه: "بهرهبهیانی ئهمرۆ هێرشبەران لە هەردوو دیوی رێگاکە جێگیر بوون، بە چەکی قورس تەقەیان لە کاروانێکی سوپا و پاسەوانی سنوور کردووە و 12 کارمەندی ئەمنی کوژراون".
بەرپرسێکی ئەمنی ناوچەکە ژمارەی کوژراوەکانی پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە هێرشبەرەکان دەستیان بەسەر چەکی کاروانەکەدا گرتووە.
لای خۆیهوه، تاڵیبانی پاکستان بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئهنجامدانی هێرشێکه راگەیاند کە لە ئەنجامدا دەست بەسەر دە دۆشکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا گیراوه.
لای خۆیەوە سوپای پاکستان دانی بە کوژرانی 12 سەربازی خۆیدا نا و پشتڕاستی کردەوە .
چەند مانگێک لهمهوبهر لە هێرشێكی کوشندەدا لە پارێزگای خیبەر پختونخوا، کە تاڵیبانی پاکستانی کە بنکەکەی لە ناوچە شاخاوییەکانی خێڵەکییە لەسەر سنووری پاکستان و ئەفغانستان، هێرشەکانی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان و هێرشەکانی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی چڕتر کردووەتەوە.
جێی باسه ، لە دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات لە کابول لە هاوینی 2021، توندوتیژییەکان دەگەڕێندرێنەوە بۆ گروپە پاکستانییە تووندڕهوهكان لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە زیادیان کردووە.
ئیسلام ئاباد دراوسێی خۆی بەوە تۆمەتبار دەکات کە نەیتوانیوە ئەو یاخیبووانە دەربکات، کە خاکەکەی بەکاردەهێنن بۆ هێرشكردنه سەر پاکستان، لای خۆیهوه بهردهوام ئەفغانستان ئهو تۆمهتانه رەتیدەکاتەوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.