Erbil 31°C چوارشەممە 15 تەمووز 02:43

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلە ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا دەهەژێنێت و هۆشداریی سونامی دەدرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، 13ـی ئەیلوولی 2025، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلە لە کەناراوەکانی کامچاتکای ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا ڕوویدا. بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای جیۆلۆجیی ئەمریکا، بومەلەرزەکە لە 111 کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی شاری پترۆپاڤلۆڤسک کامچاتسکی کە ناوەندی کارگێڕیی ناوچەی کامچاتکایە ڕوویداوە و لە قووڵایی 39.5 کیلۆمەتر بووە.

ناوەندی هۆشداریی سونامی لە زەریای هێمن ڕایگەیاندووە کە ئەگەری دروستبوونی شەپۆلی مەترسیدار "سونامی" هەیە کە بەرزییەکەیان تا یەک مەتر دەبێت لەسەر هەندێک لەو کەناراوانەی ڕووسیا کە نزیکن لە ناوەندی بوومەلەرزەکە.

ناوەندەکە ئاماژەی بەوەشدا، ژاپۆن هاوای و دوورگەکانی تری زەریای هێمن لەوانەیە شەپۆلێک کەمتر لە 30 سانتیمەتر بەخۆوە ببینن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.