دوای تێپەڕبوونی رۆژێك بەسەر هێرشەكەی ئیسڕائیل بۆ سەر دۆحەی پایتەختی قەتەڕ، سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل دووبارە پەیامێكی هۆشداری دایەوە قەتەڕ و سەرجەم وڵاتانی ناوچەكە.
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەیامێكی تەلەفزیۆنیدا گوتی: بە قەتەڕ و سەرجەم ئەو وڵاتانەی پشتگیری تیرۆریستان دەكەن دەڵێم: دەریان بكەن یاخود بیاندەنە دادگا، ئەگەر ئێوە نەیكەن ئەوا ئێمە خۆمان دەیكەین.
دوای نیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسڕائیل بە چەند مووشەكێك بۆردومانی باڵەخانەیەكیان لە ناوەڕاستی دۆحەی پایتەختی قەتەڕ كرد كە بڕیاربوو شاندی دانوستانكاری بزووتنەوەی حەماس تێیدا كۆببنەوە.
هەرچەندە سوپای ئیسڕائیل رایگەیاندبوو كە لە هێرشەكەدا چەند بەرپرس و فەرماندەیەكی باڵای بزووتنەوەی حەماسیان كردۆتە ئامانج، بەڵام بزووتنەوەی حەماس جەختی كردۆتەوە كە سەرجەم ئەندامانی شاندەكەیان بە سەلامەتی رزگاریان بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.