Erbil 31°C سێشەممە 08 ئەیلوول 19:17

هێرشەكانی ئەمڕۆی ئیسڕائیل بۆ سەر یەمەن 9 كوژراو و 118 برینداری لێ كەوتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی لە سەنعا ئاشكرای كرد، لە هێرشەكانی ئەمڕۆی ئیسڕائیل بۆ سەر یەمەن 9 كەس كوژراون و 118 كەسی دیكەش بریندار بوون.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسڕائیل هێرشیان كردە سەر چەند ناوچەیەك لە سەنعای پایتەختی یەمەن.

لەبارەی هێرشەكان، كەناڵی 14ی ئیسرائیلی رایگەیاند: هێرشەكەی ئەمڕۆ زیاتر لە 10 فڕۆكەی جەنگی بەشدارببوون و زیاتر لە 30 مووشەكیان ئاراستەی 15 شوێنی جیاواز لە یەمەن كرد.

وەزارەتی تەندروستی لە سەنعا لەبارەی قوربانییەكان رایگەیاند: 9 كەس كوژراون و 118 كەسی دیكەش بریندار بوون.

لای خۆشییەوە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل لەبارەی هێرشەكان رایگەیاند: چەند رۆژێك پێش ئێستا بەشێك لە ئەندامانی حكوومەتی حووسییەكانمان لەناوبرد، دوو رۆژ لەمەوبەریش حووسییەكان هێرشیان كردە سەر فڕۆكەخانەی رامون.

راشیگەیاند: ئەمڕۆ دووبارە هێرشمان كردەوە چەند شوێن و بنكەیەكی تیرۆریستان، لەو هێرشانەش بەردەوام دەبین و هەر لایەنێك هێرشمان بكاتە سەر هێرشی دەكەینەوە سەر.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.