دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە كەسێك دەستگیر كرا كە لە قوتابخانەیەكی شاری ئەنتیت لە باشووری فەرەنسا، هێرشی كردبووە سەر مامۆستا و قوتابییەك و برینداری كردبوون.
پۆلیسی شاری ئەنتیت لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: لە قوتابخانەیەك كەسێكمان دەستگیر كرد كە بە چەقۆ هێرشی كردبووە سەر مامۆستا و قوتابییەك و برینداری كردبوون.
راشیگەیاند: برینی مامۆستا و قوتابییەكە سووكە و جێگەی مەترسی نین، هەروەها لێكۆڵینەوەش لەگەڵ تۆمەتبارەكە بەردەوامە.
بەگوێرەی ئامارەكان ماوەیەكە توندوتیژییەكان لە فەرەنسا زیادیان كردووە و بەتایبەتیش لە ناوەندەكانی خوێندن كە چەندجارێك هێرشكراوەتە سەر قوتابخانەكان و مامۆستا و قوتابییان و كارمەندان بوونەتە قوربانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.