ماتیۆ ویتاکەر باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە ناتۆ ئه‌مڕۆ چوارشەممە دووپاتی کردەوە کە واشنتۆن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی وەستاوە، دوای ئەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی رووسیا لە شەوێکدا ئاسمانی پۆڵەندایان پێشێل کرد و لەلایەن بەرگری ئاسمانیی ناتۆوە رێگرییان لێ‌کرا.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 10ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ماتیۆ ویتاکر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له ناتۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێكس" رایگەیاندووە: ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ناتۆدا وەستاوین لەبەرامبەر هه‌موو ئه‌و پێشێلکارییه ئاسمانی و زه‌مینیانه‌ی لە هەر شوێنێك كه خاکی ناتۆ بكه‌نه ئامانج.
راشیگه‌یاند: پشتیوانیی له به‌هێزبوونی هێزی به‌رگریی ناتۆ ده‌كه‌ین له به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ بۆ سه‌ر خاكی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.