پەکین ئه‌مڕۆچوارشەممە بە تووندی ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ئیسرائیلی کرد لە دەوحە كه بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماسی کردە ئامانج و رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئیسرائیل كردی پێشێلكردنی ئاشكرای سه‌روه‌ری خاكی قه‌ته‌ر بوو.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 10ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: لین جیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "چین بە تووندترین شێوە ئەو هێرشە ئیدانە دەکات کە دوێنێ لە پایتەختی قەتەر روویدا و دژایەتی ئیسرائیل دەکات بۆ پێشێلکردنی سەروەری قەتەر و ئاسایشی نیشتمانی".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: نابێت رێگه بدرێت ئه‌م هێرشانه له‌ژێر هه‌ر بیاو و پاساوێكدا بێت دووباره ببێته‌وه و پێویسته ئیسرائیل روونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌و باره‌وه به قه‌ته‌ر بدات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.