Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 18:06

عەلی خامەنەیی داوا دەكات خۆراك و پێداویستییە سەرەكییەكان كۆگا بكەن

کوردستان TV
100%

رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە بەرپرسانی وڵاتەكەی كرد، بەپێی پێویست خۆراك و پێداویستییە سەرەكییەكان كۆگا بكەن بۆ هەر ئەگەر و مەترسییەكی چاوەڕواننەكراو.

عەلی خامەنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ یەكشەممە لە كاتی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەیەكی حكوومەت گوتی: بەهۆی یەكگرتوویی دامەزراوەكانی حكوومەت، رەنگە بگەینە ئامانجە سەرەكییەكانمان.

گوتیشی: داواتان لێ دەكەم بەپێی پێویست خۆراك و پێداویستییە سەرەكییەكان كۆگا بكەن بۆ هەر ئەگەر و مەترسییەكی  چاوەڕواننەكراو ئەگەر رووبدات.

مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران چەند رۆژێك پێش ئێستا ئاماژەی بەوەدابوو كە ئامانجی پاڵەپەستۆكانی ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا ئەوەیە ئێران لاواز و بێ چەك بێت.

جەختیشی كردبووەوە كە لە كاتی بوونی هەر مەترسییەكدا، ئێران بەهەموو هێزی بەرگرییەوە رووبەڕووی دوژمنەكانی دەبێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.