Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 10:53

 88 کۆمپانیای پۆستە بەهۆی باجەوە خزمەتگوزاریەکانیان بۆ ئەمه‌ریکا راگرت  

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە یەکێتیی پۆستە گشتییەکان رایگەیاند، دوای سەپاندنی باجی زیادە لەلایەن واشنتۆنەوە خزمەتگوزاری پۆستە بۆ ئەمه‌ریکا بە رێژەی زیاتر لە 80% دابەزیوە و 88 کۆمپانیا بە تەواوی یان بەشێکی خزمەتگوزارییەکانیان راگرتووە.

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: ماساهیکۆ میتۆکی، بەڕێوەبەری گشتیی یونیتا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دەزگای هاوکاری پۆستەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەخێرایی ڕێگەچارەیەکی تەکنیکی نوێ پەرەپێدەدات کە ببێتە هۆی دەستپێکردنەوەی گواستنەوەی پۆست بۆ ئەمه‌ریکا، چونكه‌ له‌ ئیستا كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی پۆسته‌ له‌لایه‌ن 88 كۆمپانیای جیهانی سست بووه‌ یان وه‌ستاوه‌.

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا لە کۆتایی مانگی تەمموزدا رایگەیاند بوو، لێخۆشبوونی باج بۆ ئەو پاکێجە بچووکانەی کە دەچنە ناو ئەمه‌ریکاوە، لە 29ی ئابەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە نامێنێت.  

ئەم هەنگاوە شەپۆلێکی راگەیاندنی کۆمپانیاکانی پۆست لە وڵاتانی وەک ئوسترالیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هیندستان، ئیتاڵیا و ژاپۆن بەدوای خۆیدا هێنا کە واز لە وەرگرتنی زۆربەی ئەو پارسێلانە دێنن کە بەرەو ئەمه‌ریکا دەڕۆن.

هاوكات، یەکێتیی پۆستەی یونێڤێرساڵ رایگەیاندووە، ئەو زانیاریانەی لە نێوان بەڕێوەبەرانی پۆستەدا لە رێگەی تۆڕی ئەلیکترۆنیی خۆیەوە ئاڵوگۆڕ کراون، دەریدەخەن کە هاتوچۆی پۆستەکان بۆ ئەمریکا لە 29ی ئابدا بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو بە رێژەی 81% کەمیکردووە.

سەندیکاکە ئاماژەی بەوەشکردووە: له‌ ئیستادا 88 کۆمپانیای پۆستە یەکێتیی پۆستەی گشتگیریان ئاگادارکردووەتەوە کە هەندێک یان هەموو خزمەتگوزارییە پۆستەییەکانیان بۆ ئەمه‌ریکا راگرتووە تا ئەوکاتەی چارەسەر دەکرێت.

ئەم کۆمپانیایانە بریتین لە دۆیچە پۆست، رۆیاڵ مەیل و دوو ئۆپەراتۆر لە بۆسنە و هەرزەگۆڤینا.

 

 

 

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.