سوپای ئیسڕائیل ئاشكرای دەكات، لە هێرشەكەی چەند رۆژی رابردوو بۆ سەر سەنعای پایتەختی یەمەن، 12 بەرپرسی باڵای بزووتنەوەی ئەنساڕوڵا (حوسییەكان) كوژراون.
ئەفیخای ئەدرەعی گوتەبێژی سوپای ئیسڕائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: لە بۆردومانەكەی رۆژی پێنجشەممە هەفتەی رابردوو بۆ سەر سەنعا، دڵنیابووینەتەوە كە 12 بەرپرسی باڵای حوسییەكان كوژراون.
راشیگەیاند: لە هێرشە ئاسمانییەكەدا بارەگایەكی سەربازی بۆردومان كراوە كە لەلایەن فەرماندەیی باڵای سەربازیی حوسییەكان بەكارهاتووە، لەنێو كوژراوەكانیش سەرۆك وەزیرانی حوسییەكان هەبووە.
گوتەبێژی سوپای ئیسڕائیل جەختیشی كردەوە كە هەر كەس و لایەنێك ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئیسڕائیل، بەهەموو هێزیانەوە لە هەر كات و شوێنێكدا بێت هێرشی دەكەنە سەر.
لای خۆشییانەوە حوسییەكانی یەمەن چەند رۆژێك پێش ئێستا كوژرانی ئەحمەد غەلاب رەهوی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتەكەیان راگەیاندبوو لە ئەنجامی بۆردومانەكەی ئیسڕائیل بۆ سەر سەنعا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.