ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دوای کۆبوونەوەی لوتکەی كیێڤ ئه‌مڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، 26 وڵات پێشنیاریان کردوە کە لە دوای هەر رێککەوتنێکی ئاگربەست لەگەڵ رووسیا بەشداری بکەن لە ئاسایشی ئۆکراینا و ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا پشتیوانی ئەمه‌ریکا کۆتایی پێدەهێنرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی ئه‌یلول، لوتکەی کیێڤ به به‌شداری وڵاتانی ئه‌وروپی "هاوپەیمانی ئۆكراینا" له كیێڤ به‌ڕێوه‌چوو، كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆ كردن له‌باره‌ی دوایین هه‌وڵه‌كان بۆ رێككه‌وتنی ئاشتیی له‌نێوان رووسیا و ئۆكراینا.
ماکرۆن له په‌راوێزی لوتكه‌كه بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند: "ئەمڕۆ 26 وڵات بە فەرمی پابەندبوونیان به ئاسایش و ئاوه‌دانی ئۆكراینا دووپاتكرده‌وه، وەک 'هێزێکی دڵنیاکەرەوە' كه بریتیه له جێگیر كردنی سەرباز لە ئۆکراینا و هاوكارییه جه‌نگییه‌كانی تر".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم هێزە هەوڵی ئەوە نادات هیچ شەڕێک لە دژی رووسیا ئەنجام بدات، به‌ڵكو رۆڵی ته‌نیا سه‌قامگیریی ئه‌منیی ئۆكراینایه".
ماکرۆن ئاشكراشی كرد : پشتیوانی ئەمه‌ریکا بۆ گەرەنتی ئەمنیی ئۆكراینا کە ئەوروپا سپۆنسەری دەکات لە رۆژانی داهاتوودا کۆتایی پێدێت.
گوتیشی: هیچ گومانێک نییە سەبارەت بە ئامادەیی ئەمه‌ریکا بۆ بەشداریکردن لە هەوڵە ئەمنییەکان.
لای خۆیه‌وه: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا سوپاسی هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی کرد کە دوای جەنگ رەزامەندییان دەربڕیووه لەسەر ناردنی هێز بۆ ئۆکراینا و ئەو هەنگاوەی بە یەکەم هەنگاوی جددی وەسفکرد.
جگه له‌وه سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاندووە: وڵاتانی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر رووسیادا دەسەپێنن بە هاوکاری ئەمه‌ریکا، به مه‌رجێك ئه‌گه‌ر مۆسکۆ بەردەوام بێت لە رەتکردنەوەی رێککەوتنی ئاشتی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.