دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشاوە بە كۆمەڵێك خەڵك و لە ئەنجامی رووداوەكە ژمارەیەك منداڵ بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی (بیڵد)، رووداوەكە كاتژمێر 1:10ی دوای نیوەڕۆ (بەكاتی ئەڵمانیا) روویداوە و ئۆتۆمبێلێك بە هەڵە چووەتە نێو كۆمەلێك خەڵكەوە.
لە ئەنجامی رووداوەكە مامۆستایەك و كۆمەڵێك منداڵی قوتابی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
پۆلیسی شاری بەرلێن لێكۆڵینەوەكانی بۆ هۆكاری كەوتنەوەی رووداوەكە دەستپێكردووە و شوفێری ئۆتۆمبێلەكەش دەستگیركراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.