سەرۆکی ئەمهریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵوێستی لە بارەی ئەگەری رێککەوتنێکی ئاشتیی لە نێوان رووسیا و ئۆکراینادا هەم جددیه هەمیش گەشبینە، بەڵام لایەنەکان هێشتا لەم بارەیەوە ئامادە نین.
ئهمرۆ پێنجشهممه 4ی ئهیلول، لە دیمانهیهكدا كه كهناڵی "سی بی ئێس" لهگهڵی ئهنجامی داوه، سەرۆکی ئەمهریکا دۆناڵد ترەمپ هەڵسەنگاندنی بۆ ئەگەری رێککەوتنی ئاشتیی کردووه لە نێوان رووسیا و ئۆکراینادا و جەختی لەسەر ئەوە کردووهتهوه کە پێداگرن لەو بارەیەوە.
ترەمپ هەڵوێستی خۆی لەو بارەیەوە بە راستیی و گەشبینی وەسف کردوه و باسی لەوە کردوه کە لە نزیکەوە چاودێری ئەوە دەکات کە سەرکردەکانی هەردوو وڵات چۆن خاڵی وەرچەرخانی دانوستانەکان هەڵدەسەنگێنن.
گوتیشی: "تەماشا دەکەم، دەبینم و لەگەڵ سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پووتین و سەرۆکی ئۆکراینا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی لەم بارەیەوە رێککەوتنی ئاشتیی گفتوگۆ دەکەم".
ترهمپ دهشڵێت: له داهاتوودایهكی نزیكدا شتێک روودەدات، بەڵام هێشتا لایهنهكان ئامادە نین، لەگەڵ ئەوەشدا شتانێک ههر روو دەدەن. ئێمە لەمەدا سەرکەوتوو دەبین".
سەرۆکی ئەمهریکا ئاماژەی بەوەش کرد: کاندید نییە بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی و رایگەیاند: "هیچ شتێکم نییە لەو بارەیەوە بیڵێم. تاکە شتێک بیکەم کۆتاییهێنانە بە جەنگەکان. نامەوێت سەرنجەکان رابکێشمە سەر خۆم. تەنیا دەخوازم ژیان ڕزگار بکەم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.