بەپێی دوایین ئاماری دەسەڵاتدارانی حكوومهتی تاڵیبان، لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەكهی دوو رۆژی رابردوودا کە رۆژهەڵاتی ئەفغانستانی گرتەوە، تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار و 200 کەس گیانیان لەدەستداوه.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 4ی ئهیلول ، ئاژانسی ههواڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه: حەمدوڵڵا فیترات جێگری گوتەبێژی حکوومەتی تاڵیبان لە تۆڕی "ئێکس" نووسیویەتی: کۆی گشتی تا ئێستا 2217 کوژراو و نزیکەی 4000 بریندار لە پارێزگای کونەری شاخاوی نزیک سنووری پاکستان تۆماركراوه له داتاكانی تیمهكانی تهندروستیی و بهرگریی نیشتیمانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “هەوڵەکانی رزگارکردن هێشتا بەردەوامن”.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.