Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:14

ئیدارەی ترەمپ داوا لە دادگای باڵا دەکات بڕیار لەسەر یاسایی بوونی باجی زیادکراو بدات

کوردستان TV
100%

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ داوای لە دادگای باڵای ئەمه‌ریکا کردووە کە بە خێرایی بڕیار لەسەر یاسایی بوونی باجەکانی سەرۆکی ئەمه‌ریکا بدات، دوای ئەوەی دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیاری نایاسایی دەرکرد، بەو پێیەی ئەو بڕیارە زیانی بە دانوستانی بازرگانیی ئه‌مه‌ریكا گەیاندووە.

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4ی ئه‌یلول ، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: دۆناڵد ترەمپ هۆشداریداوه‌ لەوەی کە بەنیازە دۆسیەکە بە "خێرایی" بباتە دادگای باڵا، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی دیموكراته‌كان ببڕێت.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ كۆشكی سپییه‌وه‌ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "پێویستمان بە بڕیارێکی خێرا هەیە و هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر باجەکان لا ببه‌ین، ئه‌وا دوور نییه‌ ببینە وڵاتێکی جیهانی سێیەم".

جۆن ساوەر، پارێزەری کارگێڕی، لە داواکارییەکەیدا کە ڕۆژی چوارشەممە، داوای لە دادگای باڵا کرد تا بریاردان له‌سه‌ر کەیسەکە خێراتر بکات، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیی پرسه‌كه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئابوری ئه‌مه‌ریكا.

ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ ، داوای لە دادگای باڵا کرد تا 10ی ئەیلول بڕیار بدات کە ئایا بەنیازە دۆسیەکە تاوتوێ بکات و ئەگەر قبوڵکرا، تا سەرەتای مانگی نۆڤەمبەر دانیشتنەکان ئەنجام بدات.

 

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.