Erbil 31°C شەممە 01 ئاب 05:33

ڤەنزوێلا بە هاوکاریی ئێران درۆنی هێرشبەر و چاودێری بەرهەم دێنێت

کوردستان TV
100%

رۆژنامەیەکی ئەمریکی ڕایگەیاند ڤەنزوێلا یەکەم وڵاتی ئەمریکای باشوورە کە درۆنی سەربازی بەکار دێنێت و ئەمەش لە ئەنجامی هاوکارییەکانی 25 ساڵی رابردووی ئێران و ئەم وڵاتە هاتووەتە ئاراوە.

ڕۆژنامەی میامەی هێراڵد لە راپۆرتێکی شیکاریدا رایگەیاند ڤەنزوێلا لە ساڵانی 2000 تا 2025 لە وڵاتێکی بێ درۆنەوە بووەتە خاوەنی جبەخانەیەکی بەهێزی درۆن کە خاوەنی چەندین جۆر درۆنی چاودێری و هێرشبەرە. ئەمەش لە ئەنجامی پلانێکدا هاتووەتە ئاراوە کە لە سەردەمی دەسەڵاتی هۆگۆ چاڤێزدا، بە گرێبەستێکی 28 ملیۆن دۆلاری و ناردنی پارچەکانی درۆنی "موهاجیر2"ی ئێران دەستی پێ کرد.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە هاوکارییەکانی ئێران بۆ ڤەنزوێلا لە بواری تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی درۆن، پیشەسازییەکی بەربڵاوی لێ کەوتووتەوە کە ئێستا چەندین جۆر درۆنی دژە ڕادار و درۆنی خۆکوژ لە جۆری شاهیدی ئێرانی بەرهەم دێنێت.

بڵاو بوونەوەی ئەم راپۆرتە لە کاتێکداکە کە لە چەند حەفتەی ڕابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ڤێنزۆئێللا تووشی گرژییەکی زیاتر بووە. ئەمریکا بە ناردنی سێ گەلە کەشتیی مووشەکهاوێژ و چوار هەزار چەکدار بۆ ناوچەی کارائیب، هەڕەشە لە ڤێنزۆئێللا دەکات و لە بەرانبەریشدا حکوومەتی کاراکاس، کەشتیی جەنگیی لە کەناراوەکانی خۆی جێگیر کردووە و ڕایگەیاندووە بە درۆن چاودێریی سنوورە ئاوییەکان دەکات. 15 هەزار سەربازیشی ناردووەتە سەر سنووری کۆلۆمبیا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.