Erbil 31°C شەممە 01 ئاب 09:29

دۆناڵد ترەمپ: حەماس بارمتەكان ئازاد بكات جەنگی غەزە كۆتایی دێت

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمریكا داوای لە بزووتنەوەی حەماس كرد سەرجەم بارمتە ئیسڕائیلییەكان ئازاد بكات، جەختیشی كردەوە كە ئەم كارە هەموو شتەكان دەگۆڕێت و كۆتایی بە جەنگی غەزە دەهێنێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تروس) بڵاوی كردەوە: بە بزووتنەوەی حەماس بڵێن با هەر ئێستا ئەو 20 بارمتە ئازاد بكات (نەك دووان و پێنج و حەوت!)، هەموو شتەكان بەخێرایی دەگۆڕێن.

بڵاویشی كردبووەوە: بە ئازادكردنی بارمتەكان جەنگ رادەگیرێت و لە دوای ئەویش هەموو شتێك كۆتایی پێدێت.

بەگوێرەی دوایین ئامار و داتای وەزارەتی تەندروستی لە غەزە، لە ماوەی نزیكەی دوو ساڵی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین، زیاتر لە 63 هەزار كەس كوژراون.

لای خۆشییەوە روانگەی جیهانی برسێتی ئاماژەی بەوە داوە كە ئێستا 514 هەزار كەس لە غەزە بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن كە ئەمەش چارەكێكی كۆی گشتی دانیشتووانی غەزە پێك دەهێنێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.