Erbil 31°C چوارشەممە 08 تەمووز 15:15

سەرۆکی رووسیا: کۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسکی هیچ ئەنجامێکی نابێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، دەسەڵاتەکانی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، هاوتا ئۆکراینییەکەی کۆتاییان هاتووە، بۆیە کۆبوونەوە لەگەڵیدا هیچ ئەنجامێکی نابێت. پووتین دژایەتیی تووندی وڵاتەکەشی بۆ بەئەندامبوونی ئۆکراینا لە ناتۆ دووپاتکردەوە و پێشنیازی کرد کیێڤ راپرسییەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خاک ئەنجام بدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی ئەیلوولی 2025، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا، ئەگەری کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، هاوتا ئۆکراینییەکەی بەدوورزانی.

پووتین لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "دەسەڵاتەکانی زیلینسکی کۆتاییان هاتووە و کۆبوونەوە لەگەڵیدا هیچ ئەنجامێکی نابێت، بەڵام من هەرگیز کۆبوونەوەم لەگەڵی رەتنەکردووەتەوە".

سەرۆکی رووسیا دژایەتیی تووندی خۆی بۆ بەئەندامبوونی ئۆکراینا لە هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) نیشاندا و جەختی کردەوە کە رووسیا لە پێناو دەستبەسەرداگرتنی خاکدا لە ئۆکراینا شەڕ ناکات.

پووتین روونیکردەوە کە لە لووتکەی ئەلاسکا کە مانگی رابردوو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەڕێوەچوو، پێی راگەیاندووە کە ئامادەیە چاوی بە زیلینسکی بکەوێت ئەگەر ناوبراو ئامادە بێت بێتە مۆسکۆ. هاوکات ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن لەو لووتکەیەدا پرسی گەرەنتیی ئەمنی بۆ ئۆکراینا لە بەرامبەر خاکدا باسکراوە.

گوتیشی: "پرسی گەرەنتیی ئەمنی بۆ ئۆکراینا بە هیچ شێوەیەک بە ئاڵوگۆڕی خاکەوە نەبەستراوەتەوە".

سەبارەت بە چارەسەری کێشەی هەرێمەکان، پووتین گوتی: "کیێڤ پێویستی بە ئەنجامدانی راپرسی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خاک، ئەمەش پێویستی بە کۆتاییهێنان بە باری سەربازی و ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەیە".

لە کۆتاییدا، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند: "رووسیا هەرگیز گومانی لە مافی ئۆکراینا نەکردووە بۆ ئەنجامدانی چالاکییە ئابوورییەکانی بەو شێوەیەی دەیەوێت، ئەمەش ئەندامێتی لە یەکێتیی ئەوروپاش دەگرێتەوە".
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.