ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق رووداوێكی كاره‌ساتبار رووی دا، ئه‌ویش گیانله‌ده‌ستدانی منداڵێكی باخچه‌ی ساوایان بوو به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و جێهیشتنییه‌وه له‌نێو ئۆتۆمبێلدا.
پۆلیسی ناوچه‌ی كه‌رخی به‌غدا له‌باره‌ی چۆنیه‌تی رووداوه‌كه رایگه‌یاند: شوفێرێكی ئافره‌تی گواستنه‌وه‌ی منداڵانی باخچه‌یه‌كی ساوایانی تایبه‌ت له به‌غدا كه له هه‌مانكاتدا مامۆستای باخچه‌كه بووه، له كاتی گه‌یاندن منداڵێک له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌بیر ده‌كات.
بڵاویشی كرده‌وه: منداڵه‌كه له به‌یانییه‌وه تاكو نیوه‌ڕۆ له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا به‌جێ هێڵراوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
پۆلیسی كه‌رخ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه شوفێره ئافره‌ته‌كه‌ی باخچه‌ی ساوایانیان ده‌ستگیركردووه، ئێستا به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی منداڵه‌كه ده‌ستگیركراوه و ده‌برێته به‌رده‌م دادگا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.