دوای ئەوەی پڕۆژەی رووناکی گەیشتە هەڵەبجە، پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بگەوە دەدات کە یەکەم پارێزگایە لەسەر ئاستی عێراق بە تەواوەتی کارەبای 24 کاتژمێری پێ گەیشتبێت.
ڕۆژی شەممە، 30ـی ئاب، پارێزگای هەڵەبجە، ڕایگەیاند: سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بە رەچاوکردنی تایبەتمەندی پارێزگاکەمان هەڵەبجەی وەک یەکەمین پارێزگا بە تەواوەتی ڕووناک کردووەتەوە و ئەمەش بە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ پارێزگاکە و هاووڵاتییانمان دەزانین.
لە ڕاگەیندراوەکەی پارێزگای هەڵەبجەدا هاتووە، ئاگاداری هاووڵاتییانمان دەکەینەوە، لەسەر داواکاریتان نامەی فەرمی پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، لەبارەی نرخی کارەبا بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەڵەبجە پارێزگایەکی نوێیە و ژمارەی دانیشتووانی کەمە، داوامان کردووە، جیاکارییەک بۆ پارێزگاکە بکرێت لە نرخی کارەبادا.
ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە داوا لە هاووڵاتییانی دەکات لە کاتێکدا کارەبا و نەبوونی وزە کێشەیەکی گەورەیە لە هەموو عێراق، هۆشیارانە مامەڵە لەگەڵ بەکارهێنانی کارەبادا بکەن و بەپێی ڕێنماییەکان بجووڵێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.