Erbil 31°C سێشەممە 07 تەمووز 13:36

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەکاتەوە، 4ـی ئەیلوول دوا وادەی پێشکێشکردنی بەشە وانەی مامۆستایان و تۆمارکردنی خشتەی بەشەکانە.

رۆژی شەممە 30ـی ئاب لیژنەی سەرپەرشتیاری سیستەمی ئی – پەروەردە، ناوەندەکانی خوێندنی حکومی لە باخچەی منداڵانەوە تاوەکو پەیمانگاکان ئاگادار کردەوە کە 4ـی ئەیلوولی 2025 دوا وادەی تۆمارکردنی وانەی مامۆستایان و خشتەی پۆلەکانە.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە؛ "رۆژی 4ـی ئەلوول دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی  بەشە وانەی دروستی هەر مامۆستایەک لە سیستەمی ئی - پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی 2025 – 2026".

هاوکات ئاماژە بەوەش دراوە کە 4ـی ئەیلوول دوا وادە دەبێت بۆ  تۆمارکردنی خشتەی بەشەوانەکانی هەفتە و جیاکردنەوەی پۆل و هۆبە لە سیستەمی ئی - پەروەردە بە دروستی.

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە: "کاتژمێر 12ـی شەوی 4ـی ئەیلوول سیستەمی ئی - پەروەردە دادەخرێت و پاش کرانەوەشی دەسەڵاتی گۆڕانکاریکردن نادرێت بە ناوەندەکانی خوێندن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.