Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 13:02

كه‌ركوك: هاووڵاتییه‌ك به‌ چه‌قۆ ده‌می مریشك فرۆشێك هه‌ڵده‌دڕێت  

کوردستان TV
100%

به‌هۆی دروستبوونی ده‌مه‌قاڵه‌ له‌نێوان هاونیشتیمانییه‌كی كه‌ركوك و مریشك فرۆشێك لە بازاری گەورەی کەرکوک له‌ نزیک چایخانەی مەجیدیە شه‌ڕ له‌ نێوانیان رووده‌دات و هاونیشتیمانییه‌كه‌ به‌چه‌قۆ ده‌می مریشك فرۆشه‌كه‌ هه‌ڵده‌دڕێت.

 

 ئه‌مرۆ هه‌ینی 29ی ئاب، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بنکەی پۆلیسی قوریە لە کەرکوک بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگه‌یاند:  له‌سه‌ر مریشک کرین دوو کەس بووه‌ته‌ دەمه‌قاڵه‌یان بە هۆیەوە هاووڵاتییه‌ك به‌ چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته‌وه‌ سه‌ر مریشك فرۆشه‌كه‌ و به‌ سه‌ختی ده‌می به‌ چه‌قۆ هه‌ڵدڕیووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی قۆریه‌ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: هاووڵاتییه‌كه‌ له‌ كاتی هێرشه‌كه‌یدا بانگه‌وازی لایه‌نگریی بۆ حزبێك كردووه‌ له‌ كه‌ركوك و هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: مریشک فرۆشەکە ناوی "فاخر جوامیر کاکەیە"  به‌ سه‌ختی به‌ چه‌قۆ ده‌می هه‌ڵدراوه‌ و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی كه‌ركوك كراوه‌ بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردن.

ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌: تا ئێستا تۆمه‌تباری رووداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ .  

 

هه‌ڵۆ جه‌باری /  په‌یامنێری كه‌ركوك

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.