کەناڵی ئەلمەسیرە، سەر بە حووسییەکانی رایگه‌یاند، سوپای ئیسرائیل له هێرشێکی نوێ‌دا سەنعای پایتەختی یەمەنی كرده ئامانج، ئه‌مه‌ش دوای چەند رۆژێک دێت لە هێرشە ئاسمانییە چڕەکان له دوو رۆژی رابردووا كه 10 کوژراو و دەیان برینداری لێکەوتەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" رایگه‌یاندووه: ئەم هێرشەی ئیسرائیل دوای چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە سوپای ئیسرائیل سەر لەبەیانی ئه‌مڕۆ رایگەیاند: کە رێگری لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کردووە کە لە یەمەنەوە هەڵدراوه.
کەناڵی ئەلمەسیرە لە راپۆرتێکی هەواڵی بەپەلەدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی "ئێکس " هێرشی سوپای ئیسرائیلی بۆ سەر سنعای پایتەخت بڵاوکردووه‌ته‌وه.
هێرشەکانی ئیسرائیل لە کاتێکدا بووه کە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه کەناڵی ئەلمەسیرە لە شوێنێکی نهێنی وتاری هەفتانەی عەبدولمەلیک ئەلحوسی، سەرۆکی حووسییەکانی یه‌مه‌نی بڵاوكرده‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، شوێنەکانی "سەربازی" حوسییەکانیان له شاری سه‌نعا کردۆتە ئامانج، لەوانە شوێنه‌كانی نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری، وێستگەکانی کارەبا و شوێنی هەڵگرتنی سووتەمەنی، ئه‌وه‌ش له وه‌ڵامی هێرشه له‌ناكاوه‌كانی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر خەڵکی سڤیل له ئیسرائیل.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.