بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین، شەش هاوەنی پاشماوەی شەڕیان لە کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی هەڵگرتەوە و بە مەبەستی لەناوبردنیان گواستیاننەوە بۆ شوێنێکی دیکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین بڵاوی کردەوە، لە کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی، شەش گوللـە هاوەن دۆزرانەوە و بۆ لەناوبردنیان، گوازرانەوە بۆ شوێنێکی دیکە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، دوای ئەوەی دەزگای گشتیی کاروباری مین، لە هەبوونی پاشماوەی تەقەمەنی ئاگادار کرایەوە، تیمی لەناوبردنی مین و تەقەمەنییەکان "EOD" گەیشتنە گوندی ڕاڤینا و تەقەمەنییەکەیان گواستەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە.
دەزگای گشتیی کاروباری مین ئاماژەی بەوە داوە، 4 هاوەن لە جۆری 62 ملم و 2 هاوەن لە جۆری 82 ملمییان هەڵگرتووەتەوە.
دەزگای گشتیی کاروباری مین هاووڵاتییانی ئاگادار کردووەتەوە لە کاتی بینینی هەر مین و تەقەمەنییەک، بۆ پاراستنی گیانیان خۆیانی لێ بەدوور بگرن و داوای کردووە پەیوەندی بە هێڵی 182 بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.